کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەردو وەفدی وەزارەتی بەرگری عیراق و پێشمەرگە لەهەولێر كۆبونەوە

.

10:08 PM - 20/07/2020

هەردو وەفدی  وەزارەتی بەرگری عیراق و پێشمەرگە لەهەولێر كۆبونەوە

 لەچوارچێوەی  كۆبونەوەكانی هەردوو وەزارەتی بەرگری عیراق و وەزارەتی پێشمەرگە و هەماهەنگی و ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوانیان بەتایبەتی لەناوچە دابڕاوەكان، كۆبونەوەی وەفدی سەربازی بەسەرۆكایەتی سەرۆك ئەركانی وەزارەتی بەرگری و سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، دواتر لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەوسان فەریق جەمال محەمەد سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند : كۆبونەوەیەكی باش لەنێوان هەردوولا بەرێوەچوو و لێكتێگەیشتن لەسەر بابەتەكان هەبوو، وتیشی لەداهاتوو كۆبونەوەكان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بەرێكەوتنی كۆتایی و كاراكردنەوەی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا.

EcjelO7s6Kw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە