کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات

.

08:40 PM - 20/07/2020

فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات

 شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە پێشوازیكرد لەوەفدێكی فراكسیۆنی ی.ن.ك لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق  ، لەو دیدارەدا تاوتوێی چەند پرسێكی تایبەت بەپارێزگاكانی هەرێم و ناوچە دابڕێندراوەكان و دروستكردنی هەماهەنگی نێوان وەزارەتەكانی هەردوو حكومەتی عیراقی فیدراڵ و هەرێم كران.
دكتۆر جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی سەردانەكەیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: دەیانەوێت ببنە پردی پەیوەندی نێوان وەزارەتەكانی هەردوو حكومەتی فیدرال و هەرێمی كوردستان لەپێناو هەماهەنگی و ئەنجامدانی كاری هاوبەش و خزمەتكردن و بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
لایخۆشیەوە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە،ستایشی هەوڵ و هەنگاوەكانی نوێنەرانی كوردی كرد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەبەرامبەر هەوڵەكانیان بۆ نزیك كردنەوەی هەرێم و بەغدا و چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان و داواشی لە فراكسیۆنی یەكێتی كرد پەرە بە یەكریزی  و یەكهەڵوێستی كورد بدەن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە