کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شییاندنی بەسەركردەوە

.

04:56 PM - 20/07/2020

‎بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و  شییاندنی بەسەركردەوە 

‎لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزیری ناوخۆی هەرێم سەردانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شییاندنی سلێمانی كرد و سەرجەم بەش و یەكەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی بەسەر كردەوە و ڕێنمایی و ڕاسپاردەكانی پێگەیاندن،  ئاماژەی بەوەشكرد بەڕێوەبەرایەتییەكە گرنگیی تایبەتی هەیە بۆ بەرەوپێشبردن و بەهێزكردنی جەستەیی و سەربازی هێزەكانی ناوخۆ لەپێناو پاراستنی زیاتری سەروماڵی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان .
هەر لەو بەسەركردنەوەیەدا بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەشێك لە داواكارییەكانی بەرێوەبەرایەتییەكەی جێبەجێكرد و تەئكیدیشی لە پێویستی بەردەوامی خول و ڕاهێنانەكان بۆ هێزەكانی ناوخۆ كردەوە.

H7qzzz3wRrc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە