.
07:02 PM - 12/07/2020
سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٧/١٢ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان.
لە دیدارەکەدا باس لە گرنگترین گۆرانکارییە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی کوردستان و عێراق کرا.
ھەر لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە جەختکرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ئێستا بە رێگای گفتوگۆی جددی لە نێوان سەرجەم لایەنەکان بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و کۆتایی ھێنان بە کێشە و قەیرانەکان و ھێنانەدی ئارامی و خۆشگوزاری بۆ گشت ھاووڵاتیان.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا دووپاتکرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان لە نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی و پاراستنی مافی ھاووڵاتیان بێ جیاوازی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە