کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پەیوەستە بە دەرچوونی یاسای نەوت و غازەوە

.

05:33 PM - 12/07/2020

 گاتع ركابی ئەندامی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند بێ پەسەند كردنی یاسای نەوت و غاز هیچ  رێككەوتنێك لەنێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان سەركەوتوو نابێت , تەئكیدیشی كردەوە ناكۆكی لایەنەكان لەسەر چەند یاسایەك پرۆسەی سیاسی عێراقی پەكخستووە.
ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا راشیگەیاند بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنە عێراقیەكان دەیان یاسای پێویست ماونەتەوە كە پەسەند نەكراون,ئەمەش بۆتە هۆی پەكخستنی پڕۆسەی سیاسی و هەوڵەكانی بوژانەوەی عێراق.
تەئكیدیشی كردەوە تا یاسای نەوت و غاز پەسەند نەكرێت هیچ ڕێكەوتنێك لەنێوان بەغداو هەرێمدا سەركەوتوو نابێت و ڕاشیگەیاند تا ئەنجومەنی نوێنەران كارا نەكرێت و ئەو یاسایانەی ناكۆكیان لەسەرە پەسەند نەكرێن بەتایبەتیش لەگەڵ هەرێمی كوردستان قەیرانە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق چارەسەر نابن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە