کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەردانی هاتوچۆی سلێمانی كرد

.

03:09 PM - 12/07/2020

 بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی كرد و لەگەڵ بەرێوبەر و لێپرسراوانی بەشەكان كۆبۆوە و سەرنج و تێبینی و پێشنیارەكانی پێ ڕاگەیاندن و ئاماژەی بەوەكرد ئەو بەرێوبەرایەتیە یەكێكە لەو بەرێوبەرایەتیانەی ئەركی ڕێكخستن و پاراستنی ژیانی خەڵكی لەئەستۆدایە بۆیە هاتوون تاوەكو لەنزیكەوە گوێبیستی داواكارییەكانیان ببن.
وتیشی: هەوڵ دەدەن لەرێگەی كردنەوەی خول بۆ ئەفسەران و كارمەندانی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رێكبخەن تاوەكو لەگەڵ پێشكەوتنەكانی دنیادا ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆ بەرەوپێش بچن ، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی ئەفسەر و كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی راسپارد كە لە هەوڵەكانیان بەردەوام بن بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان.
بەرێوبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: هاتنی لیوا چەتۆ بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەوەیان پێ دەڵێت قۆناغێكی نوێی كاركردن دەستی پێكردووە و بریكاری وەزیر لەنزیكەوە لەگەڵ ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆ كۆبۆتەوە.
بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم تەئكیدیشیكردەوە كە سەردانەكەی بۆ بەڕێوبەرایەتییەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ بەردەوام دەبێت بۆ ئاگاداربوون لە كێشە و گیروگرفتەكان و ئاسنكاری بۆ كاروباری هاوڵاتیان.

phOklSMHSeA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە