کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرماندەی هێزەكانی ناوەندی ئەمریكا گەیشتە رۆژئاوای كوردستان و لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆبۆوە

.

11:03 AM - 11/07/2020

جەنەڕاڵ (كینیس ماكینزی) فەرماندەی هێزەكانی ناوەندی ئەمریكا بە سەردانێك گەیشتە رۆژئاوای كوردستان و لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆبۆوە.
لەو بارەیەوە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتێكدا نووسیویەتی: پێشوازییان لە كینیس ماكینزی فەرماندەی هێزەكانی ناوەندی ئەمریكا كرد, و گفتوگۆیان دەربارەی چەندین دۆسێی هاوبەش كردووە و لە پێش هەموویانەوە جەنگی دژی داعش و پەرەسەندنی مەترسییەكانی تیرۆر كە هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان و ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە.
هەر لە تویتەكەدا مەزڵوم عەبدی ستایشی پشتیوانییە بەردەوامەكانی ئەمریكای كردووە لە چوارچێوەی جەنگی دژی تیرۆر و بنیاتنانی سەقامگیری ناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە