.
12:52 PM - 10/07/2020
گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپیی عێراقی بە خنكێندراوی دۆزرایەتەوە
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری بەغدا ڕایگەیاند ئێوارەی دوێنێ كەڕار ئیبراهمی گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپیی عێراقی بۆ تۆپی پێ لە ناو ئۆتۆمبیلەكەی بە خنكێندراوی دۆزراوەتەوە و راستەوخۆش تەرمەكەی بۆ توێكاری براوەتە پزیشكی دادی، سەرچاوەكە راشیگەیاند تا ئێستا هۆكاری كوشتنكەی نەزانراوەو لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.
كەڕار ئیبراهمی پێشتر گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق و هەروەها یانەی مینای بەسرە بووە و بەهۆی لێهاتووییەكەیەوە هەوادارێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كردبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە