کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە بەرامبەر ئیسپانیۆل براوەبوو

.

03:58 PM - 09/07/2020

لەمیانی یارییەكی تری هەفتەی 35ی خولی یانەكانی ئیسپانیادا، یانەی بەرشەلۆنە لەیاریگای كامپ نو رووبەڕووی یانەی ئیسپانیۆل بووەوە، لەگەڵ فیكەی ناوبژیوان یاریزانانی ئیسپانیۆل هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا و لەدەقیقەی 6 هەلێك بۆ ئەدریان ئیمپاریای یاریزانی ئەو یانەیە دروستبوو بەڵام لەدەستدا تا 20 دەقیقەی یارییەكە یانەی بەرشەلۆنە نەیتوانی هیچ مەترسییەك دروست بكات و لەدەقیقەی 24-یش لویس سوارێز مەترسیی لەسەر گۆڵی ئیسپانیۆل دروست كردو لەگێمی یەكەمیش یارییەكە بەبێ گۆڵ تەواو بوو،  كیكی سیتین –ی راهێنەری بەرشەلۆنە لەگێمی دووەم گۆرانكارییەكی ئەنجامداو فاتی خستە جێگەی سیمیدۆ، ئەو یاریزانە لەدەقیقەی 50 دوای ئەوەی بەتوندوتیژی یاری كرد ناوبژیوان بەكارتی سوور كردیە دەرەوە، لەبەرامبەردا و لەدەقیقەی 53 بەهەمان شێوە ناوبژیوان كارتێكی سوری بەڕووی پۆڵ لۆزانۆی یاریزانی ئیسپانیۆل بەرزكردەوە، یارییەكە لەو گێمە ئاستێكی بەرزتری بەخۆیەوە بینی و ركابەرییەكی زۆر لەنێوان یاریزانان بوو  بۆ تۆماركردنی گۆڵ، لەدەقیقەی 56 لویس سوارێز كاتێك تۆپێكی لەلایەن میسی-یەوە پێگەیشت  گۆڵێكی گرنگی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد لەدوای ئەو گۆڵەش یانەی ئیسپانیۆل لەسەر هەوڵەكانی بەردەوامبوو بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی و لەدەقیقەی 89 تیرشتیگن-ی گۆڵچی بەرشەلۆنەی لەیەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە رزگاركرد كاتێك رائول دی تۆماس شوتێكی بەهێزی ئاراستەی گۆڵ كرد، سەرئەنجام بەرشەلۆنە یارییەكەی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بردەوەو بە 76 خاڵیش لەپلەی دووەمی ریزبەندی دێت، یانەی ئیسپانیۆل دوای ئەو شكستە زیانێكی زۆری پێگەیشت و دابەزینی بۆ خولی پلەدوو مسۆگەربوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە