کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەپەروێزخان دەست بەسەر بارێكی قاچاغی مریشكی بەستوودا گیرا

.

01:20 PM - 09/07/2020

لەدەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەستبەسەر زیاتر لە 27 تۆن مریشكی بەستوودا گیرا ، لە بارەوە بەشی راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویكردەوە لەئەنجامی هەوڵ و بەدواداچوونی فەرمانبەرانی ئێشكگری دەروازەكە و دوای دەستخستنی زانیاری، بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی گومرگی پەروێزخان توانرا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری بەڕاد بگیرێت كە 27 تۆن و 640 كیلۆ مریشكی بەستووی تێدابوو و  ئەو بارە مریشكە بەچەند كارتۆنیك ئایسكرێم داپۆشرابوو تاوەكو لەو ڕێگەیەوە تێیپەڕێنن و دواتر ساغی بكەنەوە.
بارەكە ڕاگیراوە و كەیسەكە ڕەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوبەرایەتی گومرگی گەرمیان دەكرێت بۆ كاری پێویست و گرتنبەری رێوشوێنی یاسای لەگەڵ خاوەن بارەكە.

4.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە