کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسناڵ و لیستەرسیتی بەگۆڵێك یەكسان بوون

.

11:44 AM - 08/07/2020

لەیاریەكی تری هەفتەی 34ی پریمەرلیگ یانەی ئارسناڵ لەیاریگای ئیماراتی تایبەت بەخۆی نەیتوانی بردنەوە تۆمار بكات و بەگۆڵێك لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی یەكسان بوو   هەر لەسەرەتاوە هەردوو یانە بەبەهێزی دەركەوتن و فشاریان دەكردە سەر گۆڵی یەكتر   لەدەقیقەی 21 بییر ئیمیریك ئۆبامیانگی هێرشبەری گابۆنی گەیشتە سەر گۆڵی لیستەر سیتی و ئارسناڵی بەگۆڵێك پێش خست و گێمی یەكەمیش هەر بەو تاكە گۆڵە تەواو بوو   لەگێمی دووەم هەوڵەكانی هەردوو یانە بۆ گۆڵ تۆمار كردن بەردەوام بوو   ئارسناڵ لەپێناو زامن كردنی ئەنجامەكە و لیستەر سیتی بۆ یەكسان كردنەوە  بەڵام گۆڵ تۆمار كردن تا دەقیقەكانی كۆتایی تۆمار نەكرا و  پێش كۆتایی هاتنی یاریەكە بە 6 دەقیقە و بەدیاریكراوی لەدەقیقەی 84 جیمی ڤاردی بووە فریاد رەسی یانەكەی و بەتۆمار كردنی گۆڵی یەكسان كردنەوە یانەكەی لەشكست رزگار كرد  و دواجار یاریەكەی نێوانیان بەیەكسان بون و بەگۆڵێك بۆ هەرلایەك كۆتایی هات   بەو ئەنجامە ئارسناڵ بە50 خاڵ لەپلەی حەوتەم مایەوە و لیستەر سیتی بە59 خاڵ بۆ پلەی چوارەم دابەزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە