کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار داوای راپێچكردنی تۆمەتبارانی داعش بۆ دادگای نێودەوڵەتی دەكات

.

06:09 PM - 07/07/2020

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە كەریم خان راوێژكاری تایبەت و سەرۆك تیمی لێكۆڵینەوەی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان كرد ، كە تایبەتە بە گرنگیدان و كاركردن لەسەر ئەو تاوانانەی لەسەر دەستی گرووپی تیرۆریستی داعش ئەنجامدراون.
لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بۆ ئەوەی گەلی عیراق بە گشت نەتەوە و ئاینزاكانیانەوە دووچاری ئازار و پێشێلكاری بوونەتەوە لەسەر دەستی گرووپی تیرۆرستی داعش، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ئەو گرووپە تیرۆرستە چەندین تاوان و پێشێلكاری دەرهەق بە گەلانی عیراق ئەنجامداوە تا گەیشتۆتە ئاستی كۆمەڵكوژی لە چەندین شار و پارێزگای جیاواز ، تەئكیدیشیكردەوە لە گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندییەكانی تیمی لێكۆڵینەوە لەگەڵ لایەنە عیراقی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بۆ كۆكردنەوە و پاراستنی ئەو بەڵگەنامانەی كە نیشانی دەدات رۆڵەكانی گەلی عیراق چ جۆرە تاوانێكیان لە كوشتن و گرتن و لەناوبردن دەرهەق كراوە لەسەر دەستی داعش، هاوكات تەئكیدیشیكردەوە لەپێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ ئیدانەكردن ئەو تاوانانە و تەسلیمكردنی تۆمەتباران بە دادگای نێودەوڵەتی تایبەتمەند تاوەكو بە سزای خۆیان بگەن.
لای خۆیەوە كەریم خان روونكردنەوەیەكی وردی پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كرد لەبارەی ئەو هەوڵانەی كە نەتەوە یەكگرتووەكان دەیدات لە كۆكردنەوە و بە دۆكۆمێنتكردنی تاوانەكانی داعش دەرهەق بە عیراقییەكان بە گشت پێكهاتە و نەتەوە و ئاینزاكانیەوە و پەیوەندیكردن بەقوربانیان و كەسوكاریان، دووپاتیشیكردەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەڵێنیداوە دادپەروەری بۆ قوربانییەكان بگەڕێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە