کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كوردێك دەبێتە سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری تویتەر

.

02:25 PM - 15/10/2015

كوردێكی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبێتە ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای تویتەر و كۆمپانیاكەش بە تویتێك بەخێرهاتنی دەكات.
ئومێد كوردستانی لە كۆمپانیای تویتەر وەك ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبردن دەستبەكاربوو، تویتەریش بەتویتێك بەخێرهاتنی لێكرد و دەڵێت: بەخێرهاتنی ئومێد كوردستانی دەكەین بۆ ناو كۆمپانیاكەمان وەك ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبردن.
ئومێد كوردستانی‌ تەمەنی‌ 53 ساڵە و لە رۆژهەڵاتی‌ كوردستان لەدایكبووە، ساڵانێكی زۆرە لە بواری تەكنەلۆژیای گەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردەكات و لە ساڵی‌ 1999ەوە لەگەڵ‌ كۆمپانیای‌ گۆگل كاری كردووە و چەندین پۆستی‌ باڵای لەو كۆمپانیایە پێسپێردراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە