کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی رەتی كردەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕێگەی هەواوە بگوازرێتەوە

.

01:32 PM - 07/07/2020

 رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەرێگەی هەواوە رەتدەكاتەوە ، لەو چوارچێوەیەدا ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق رایگەیاند هیچ بەڵگەیەكی زانستی لەسەر گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرێگەی هەوا نیە و تەنها دەنگۆیەكی بێ بنەمایە، راشیگەیاند باشترین چارەسەر بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابەندبونی هاوڵاتیانە بەرێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، بەتایبەت لە بەكارهێنانی دەستكێش و دەمامك و دووركەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەكان و بۆ كاری زۆر گرنگ و پێویست نەبێت لەماڵەكانیان نەچنە دەرەوە و بەردەوام دەستیان بەئاو و سابوون و ماددەی تایبەت پاكبكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە