کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤێردەربریمن مانەوەی لە بۆندس لیگا مسۆگەركرد

.

01:24 PM - 07/07/2020

یانەی ڤێردەربریمن مانەوەی  لە ریزی بۆندس لیگا مسۆگەركرد ئەمەش دوای ئەوەی  بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە بەربەستی یانەی هایدنهایمی تێپەڕاند   لە یاریگای گەڕانەوەی پاشكۆی سەركەوتن  یان مانەوە لە ریزی بۆندس لیگا  یانەی ڤێردەربریمن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی هایدینهایم  بەهۆی ئەوەی یاری چوونی نێوانیان بە یەكسانبوون وبە بێ تۆماركردنی گۆڵ كۆتاییهاتبوو بۆیە تۆماركردنی گۆڵ سوودی زۆری بۆ یانەی ڤێردەربریمن هەبوو وە لە دەقیقەی 3ی یارییەكەدا نۆرمان تیۆركۆف گۆڵێكی بەهەڵە لەخۆیان تۆماركرد یانەی میوانی كردە خاوەن گۆڵی یەكەم و ئەو گێمە بە ئەنجامی گۆڵێكی خاوێن بەسوودی ڤێردەربریمن كۆتایهات  لە گێمی دووەم یاریزانانی هایدنهایم بەهیوای سەركەوتن بۆیەكەم لە مێژوویاندا بۆ ریزی بۆندس لیگا هەوڵەكانیان بۆ تۆماركردنی گۆڵ چڕكردەوە و پێش پێنج دەقیقە لە كۆتایی كاتی یاسایی یاریەكە گۆڵێكیان لە رێگەی تیم كلیندێنسیت تۆماركرد و ئەنجامەكەیان گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا  بەڵام خۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 3ی زیادكراوی یاریەكە لۆدڤیگ ئۆگستینسۆن گۆڵی دووەمی ڤێردەربریمنی تۆماركرد  هەرچەندە لە دەقیقەی 7 زیادكراودا تیم كلیندێنسیت  لە رێگەی لێدانێكی سزاوە  گۆڵی دووەم و یەكسانبوونی بۆ یانەكەی تۆماركرد و یاریەكەش تا كۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە  بە لێكدانی ئەنجامی هەردوویاری چوون و گەڕانەوە و بەسوود وەرگرتن لە تۆماركردنی گۆڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی  یانەی ڤێردەربریمن  مانەوەی لە ریزی بۆندس لیگامسۆگەركرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە