کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆساسۆنا و خیتافی بە بێ گۆڵ یەكسانبوون

.

03:18 PM - 06/07/2020

لە یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی یانەكانی ئیسپانیا، ئۆساسۆنا لە یاریگای خۆی پێشوازی لە خیتافی كرد.
لەگەڵ دەستپێكی یاریەكە یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هێرشی ترسناكیان خستە سەر گۆڵی یەكتر، بەڵام لە گێمی یەكەمدا هەردوولا لە هەژاندنی تۆری گۆڵی یەكتر سەركەوتوو نەبوون.
لە گێمی دووەمدا سەرەرای ئەوەی راهێنەری هەردوو یانە چەندین گۆرانكاریان لە شێواز و پێكهاتەی یانەكەیاندا ئەنجامدا و یاریەكەش بە بەراورد لەگەڵ گێمی یەكەم ئاست بەرزییەكی زیاتری بەخۆوەبینی، بەڵام تا كۆتایی ئەنجامەكە بە بێ گۆڵ مایەوە و هەردوو یانە بە خاڵێك یاریگایان جێهێشت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە