کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆسێی گەندەڵی 6 وەزارەت و 2 دەستەی عیراقی ئاراستەی داواكاری گشتی دەكرێن

.

02:30 PM - 06/07/2020

لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ژمارەیەك دۆسێی گەندەڵی بۆ داواكاری گشتی بەرزكردەوە كە تایبەتن بە 6 وەزارەت و دوو دەستە.
لەو بارەیەوە عەبدولئەمیر میاحی ئەندامی لیژنەكە باسی لەوەكردوە: دۆسییەكان تایبەتن بەوەزارەتەكانی نەوت و كارەبا و تەندروستی و پیشەسازی و بازرگانی و كشتوكاڵ هەردوو دەستەی گومرگ و دەروازە سنوورییەكان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا هیچ رێكارێكی یاسایی دژ بەو لایەنانە نەگیراونەتەبەر.
بەوتەی میاحی لیژنەی دەستپاكی نوێنەران لەچاوەڕوانی حكومەتدان بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵی بگرێتەبەر و لەهەمان كاتیشدا هۆشداریدا لەوەی پشتگوێخستنی پرسی گەندەڵی هێندەی تر عیراق بەرەو داڕمان دەبات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە