کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ مژدەی سەركەوتن بەسەر كۆرۆنا رادەگەیەنێت

.

05:18 PM - 05/07/2020

ترەمپ مژدەی سەركەوتن بەسەر كۆرۆنا رادەگەیەنێت    

بڕیارە ئەمریكا تا كۆتایی ئەمساڵ بتوانێت ڤاكسین یان چارەسەری كۆرۆنا بەرهەمبهێنێت، لەو بارەیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەوتارێكدا بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی وڵاتەكەیەوە رایگەیاند تائێستا 40 ملیۆن پشكنینی كۆرۆنایان لە وڵاتەكەیان ئەنجامداوە، دەركەوتووە لەسەدا 99ی  توشبوانی وڵاتەكەی بەشێوەیەكی بێمەترسی پەتاكەیان گرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد زۆربوونی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە ئەمریكا پەیوەندی بە زۆربوونی پشكنینەكانی ڤایرۆسەكەوە هەیە ، ترەمپ باسی لەوەشكردووە پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2020 وڵاتەكەی دەتوانێت ڤاكسین یان چارەسەری دژە كۆرۆنا بەرهەمبهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە