کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن چەند ژمارەیەكی نوێی پێوانەیی تۆماركرد

.

03:48 PM - 05/07/2020

بایرن میونشن چەند ژمارەیەكی نوێی پێوانەیی تۆماركرد
دوا بە دوای بردنەوەیان لە یانەی بایەرلیڤەركوزن و بردنەوەی نازناوی جامی ئەڵمانیا  یتانەی بایرن میونشن و راهێنەر و یاریزانانی ئەو یانەیە چەند ژماریەكی نوێی پێوانەییان تۆماركرد  یەكێك لەو ژمارانەش بە دەستهێنانی نازناوەكەیە بۆ جاری بیستەم لە مێژوویاندا كە بە جیاوازی 14 نازناو پێش یانەكانی ڤێردەربرێمەن و ئینتراخت فرانكفۆرت كەوتن .
 لە لایەكی تریشەوە بە بردنەوەشیان لە لیڤەركوزن ئەو یانەیە توانی حەڤدەیەمین بردنەوەی لەسەر یەك لە خول و جام و پاڵەوانێتییەكانی ئەم وەرزە تۆمار بكات   بەوەش یانەكە توانی ریكۆردەكەی یانەی بایەرلیڤەركوزن بشكێنێت كە لە سالی 1978 دا توانیبویان شانزە بردنەوەی لەسەر یەك تۆمار بكەن  هەروەها دیتەر هانز فلیكی راهێنەری یانە باڤارییەكەش دوای نیكۆ كۆڤاچی كرواتی و یاریزان و راهێنەری پێشووی بایرن میونشن  بووە دووەم راهێنەر لە مێژووی ئەڵمانیا كە وەكو یاریزان و راهێنەر لە یەك وەرزدا نازناوی خول و جامی ئەڵمانیا بەدەست بهێنێت.
  لەلایەكی تریشەوە یانەی بایرن میونشن بە بردنەوەی نازناوی جامی ئەڵمانیا توانی بۆ جاری سیانزەیەم لە مێژوویدا لە یەك وەرزدا نازناوی خول و جامی ئەڵمانیا بەرز بكاتەوە  لەسەر ئاستی یاریزانانی یانەكەش سێرگی گنابری بە تۆماركردنی گۆڵی دووەمی یاریەكە بەرامبەر بە لیڤەركوزن توانی بۆ یەكەم جار لە ژیانی یاری كردنیدا لە تەنها وەرزێكدا 20 گۆڵ لە سەرجەم خول و جام و پاڵەوانێتیەكاندا تۆمار بكات  هەریەك لە داڤید ئەلەبا و تۆماس مۆلەریش بە بەرشداری كردنیان لەیاری كۆتایی جامی ئەڵمانیا ژمارەیەكی پێوانەیی فرانك ریبیریان یەكسان كردەوە و توانیان بۆ هەشتەمین جار لە ژیانی یاری كردنییاندا بەشداری یاری كۆتایی جامی ئەڵمانیا بكەن  هەروەها رۆبەرت لیڤاندۆڤسكیش بە تۆماركردنی دوو گۆڵ لە یاریەكەی بەرامبەر لیڤەركوزن بۆ جاری پێنجەم لە مێژووی یاری كردنیدا بووە گۆڵكاری جامی ئەڵمانیا  ئەمە جگە لەوەی لەم وەرزەدا لە سەرجەم یارییە رەسمییەكانی یانەكەیدا لە كۆی 43 یاری 51 گۆڵی تۆمار كردووە و پێش سەرجەم گۆڵكاران و ئەستێرەكانی یانەكانی ئەوروپا كەوتووە و ئێستاش پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین گۆڵكاری ئەوروپا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە