کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راگرتنی دەوامی فەرمانگە حكومەییەكانی سلێمانی بۆ 10 مانگ درێژكرایەوە

.

08:18 PM - 03/07/2020

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی بەمەبەستی خۆپارێزی و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ راگەیاند لەوانە درێژكردنەوەی راگرتنی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاكانی تر لەناو هەرێمی كوردستان و دەرەوەی هەرێمی كوردستاندا تا 10 ی 7 ی 2020 , هەروەها درێژكردنەوەی ڕاگرتنی دەوامی رەسمی فەرمانگە حكومییەكان، جگە لە هێزەكانی ناوخۆ و كەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاریی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان بەپێی سروشتی ئەرك و ئێشكگریی خۆیان تا 10 ی 7 ی 2020, وە بڕیاردراوە بەوەی كە هەموو مزگەوت و پەرستگەو شوێنە ئاینییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بە داخراوی بمێننەوە ,هەروەها پرسە و پرسەی گەڕەكەكان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش و هەموو كۆبوونەوەیەكی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهەنگگێڕانێك قەدەغەن. سەبارەت بە كافتریا و چێشتخانە و  كلینیكێكی پزیشكی و تاقیگەو نەخۆشخانە تایبەتیی و ئەهلییەكان و هۆكارەكانی گواستنەوە لە پاس و تەكسی چەند مەرج و رێنماییەك دیاریكراوە، هەروەها بڕیاردراوە قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا بەردەوام بێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەكان تەنها بە پێ دەتوانن هاتووچۆوی بازاڕ بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە