کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەزاخۆ 20 گوند لە ئەنجامی هێرشەكانی توركیا چۆڵكراون

.

02:29 PM - 01/07/2020

لەترسی هێرشی ئاسمانی و هاتنی هێزی زەمینی توركیا بۆ ناوچەكە، دانیشتوانی زیاتر لە 20 گوندی قەزای زاخۆ لەسنوری پارێزگای دهۆك گوندەكانیان چۆڵكردووە.
بەوتەی گوندنشینان بەردەوام فڕۆكە جەنگیەكان بەئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە و بۆردوومان دەكەن و هیچ گرنتیەك نیە نەكرێنە ئامانج.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری گەلی كوردستان سوپای توركیا لەدەروازە سنورییەكانە بەقوڵای چەندین كیلۆمەتری هاتۆتە سنوری هەرێمی كوردستانەوە، ئەوەش هێندەی تر ترس و دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتیانی سنوری قەزای زاخۆ و پارێزگای دهۆك بەگشتی دروستكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە