کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس و لازیۆ دەبنە میوانی جەنەوا و تۆرینۆ

.

02:16 PM - 30/06/2020

یۆڤانتۆس و لازیۆ دەبنە میوانی جەنەوا و تۆرینۆ
ئەمشەو  یاریەكانی هەفتەی 29ی كاڵچۆ دەستپێدەكات و دوو یاری بەرێوە دەچێت  لەیاری دەستپێكی ئەو جەولەیە كە سەعات 8و30 دەقیقەی شەو دەستپێدەكات یانەی لازیۆ لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانێكی قورسی تۆرینۆ .
 شەممەی رابردوو لازیۆ گەرایەوە بۆ سەركەوتنەكان كاتێك توانی شكست بە فیۆرەنتینا بهێنێت و بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەسەردا تۆمار بكات  ئامانجیەتی بتوانێت بردنەوە لەم یاریەش تۆمار بكات بەو هیوایەی درێژە بەكاروانەكەی بدات بۆ ركابەری كردن لەسەر نازناوەكە كە لەساڵی 2000وە لێی دوركەوتۆتەوە  لە سەعات 10و45 دەقیقەی شەویش یانەی یۆڤانتۆس بەئامانجی بەهێزكردنی پێگەكەی لەلوتكەی ریزبەندی دەبێتە میوانی جەنەوا .
 یۆڤانتۆس دوای شكستەكەی لەیاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا لەسەر دەستی ناپۆلی هاوسەنگی بۆ گەرایەوە و دوو بردنەوەی بەدوای یەكی تۆمار كرد و بە 69 خاڵ پارێزگاری لەلوتكەی ریزبەندی كرد و هەنگاو بەهەنگاو لەبەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی كاڵچۆ نزیك دەبێتەوە بۆ وەرزی نۆیەم بەدوای یەك  وەك هەمیشە ماوریسیۆ ساری چەكی پێویستی لەبەردەستە بۆ قوڵتركردنی برینەكانی جەنەوای 16یەم بەتایبەت لەهیڵی هێرش بردن بەسەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و پاولۆ دیبالا كە هەریەكەیان دوو گۆڵی تۆمار كردووە.
  لەكۆی ئەو شەش گۆڵەی یانەكەی پاڵەوانی ئیتاڵیا تۆمار كراون لەو دوو یاریەی بەشدارییان تیا كردووە لەدوای دەستپێكردنەوەی ركابەریەكان  رەنگە یۆڤانتۆس پێش دوو سەعات و 15دەقیقە لەدەستپێكردنی یاریەكەی جیاوازی خاڵەكانی بۆ تەنها یەك خاڵ كەمبێتەوە لەگەڵ لازیۆی نزیكترین ركابەری كە دەبێتە میوانی تۆرینۆ ئەوەش پاڵنەر دەبێت بۆ ئەوەی بەهەموو توانایەكی خۆی بردنەوە تۆمار بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە