کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی دوا پێشهاتەكان تاوتوێدەكات

.

11:40 AM - 28/06/2020

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پرسە هەنوكەییەكان كۆدەبێتەوە ، فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند:  لە كۆبونەوەی سەركردایەتیدا دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەكرێن ، روونیشیكردەوە پرسی مووچەی فەرمانبەران و لامەركەزی بۆ پارێزگاكانی هەرێم و سیاسەتی حكومەتی هەرێم و چاكسازی و پەیوەندی نێوان حزبەكان، بەتایبەت یەكێتیی لەگەڵ حزبەكانی تر و شێوەی ڕێكخستنەوەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، پرسی گرنگی كۆبونەوەكە دەبن.
فەرید ئەسەسەرد راشیگەیاند لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی لەزاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە گوێبیستی دوا گۆڕانكاریی پرسەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق دەبن، كەبێگومان یەكێتیی هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو پرسانە هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە