لەتیف نێروەیی 17/9/2023

بەشداریی بەردەوامی قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی، تەنها بەشدارییەکی پرۆتۆکۆڵی نییە و نوێنەرایەتیەکی ئاسایی نیە، بەڵکو گوزارشت و هێمایە بۆ داڕشتنی دیپلۆماسیەتێکی مۆدێرن و هاوچەرخ، کە تێیدا ئابووری و سیاسەت و ئاسایش و تەکنۆلۆژیا پێکەوە گرێ دەدرێن، لەم سەکۆ جیهانییەدا قوباد تاڵەبانی وەک ئەندازیارێکی پەیوەندییەکان، توانیویەتی سنوورە تەقلیدییەکانی دیپلۆماسیەت تێپەڕێنێت و پرسی کورد لە ناوچەیەکی جێناکۆکەوە بگۆڕێت بۆ هاوبەشێکی ستراتیژی.
لەتیف نێروەیی
بەشداریی بەردەوامی قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی، تەنها بەشدارییەکی پرۆتۆکۆڵی نییە و نوێنەرایەتیەکی ئاسایی نیە، بەڵکو گوزارشت و هێمایە بۆ داڕشتنی دیپلۆماسیەتێکی مۆدێرن و هاوچەرخ، کە تێیدا ئابووری و سیاسەت و ئاسایش و تەکنۆلۆژیا پێکەوە گرێ دەدرێن، لەم سەکۆ جیهانییەدا قوباد تاڵەبانی وەک ئەندازیارێکی پەیوەندییەکان، توانیویەتی سنوورە تەقلیدییەکانی دیپلۆماسیەت تێپەڕێنێت و پرسی کورد لە ناوچەیەکی جێناکۆکەوە بگۆڕێت بۆ هاوبەشێکی ستراتیژی لە بوارەکانی وزە، ژینگە و تەکنەلۆژیا، ئەم جووڵە دیپلۆماسییەی لە لوتکەی دێڵفی خۆی بەرجەستەکرد، نیشانەی تێگەیشتنێکی قووڵە بۆ هاوکێشە نوێیەکانی جیهان، کە تێیدا هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لۆژیکی ئابووری و دیالۆگی کراوەوە، پێگەی خۆی لە نەخشەی سیاسیی نێودەوڵەتیدا بەهێزتر و جێگیرتر دەکات.
ئەوەی لە (11)یەمین كۆڕبەندەكەدا بەدیدەكرا، جوڵەی دیپلۆماسیانەی قوباد تاڵەبانی بوو، كە هەڵگری تەنها دیپلۆماسیەتی ئابوری و پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان نەبوو لەگەڵ وڵاتی خانەخوێ (یونان) و بەشداربووانی دیكە، بەڵكو توانی لەرێی پانێڵێكی رەسمییەوە و هەروەها لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەوە جوڵەیەكی فراوانی دیپلۆماسی لەگەڵ كەسایەتییە دیارەكانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی ئەنجامبدات و پەیامی (سیاسی، ئەمنی، تەندروستی، ژینگەیی، گەشتوگوزار، تەكنەلۆژی و.. هتد) بگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەرسڤی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لەسەر ئەو بوارانە بۆ هەرێمی كوردستان بەدەست بێنێت، بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتی یونان، كە پێگەی پەیوەندییە هەمە جۆرەكانی لەگەڵ هەرێم دەگاتە ئاستێكی فراوانتر و بەهێزترەوە.
لەو كۆڕبەندەدا جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم توانی لە چوارچێوەی دیپلۆماسیەتێكی فرەرەهەند و هاوسەنگدا سەرنجی بەشداربووان بۆ هەرێمی كوردستان رابكێشێت لەسەر بنەمای هاوسەنگكردنی پەیوەندییەكان لەپێناو:
ـ راكێشانی وەبەرهێنەران بۆ هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی كەرتی بازرگانی و دروستكردنی پەیوەندییەكی هاوسەنگی ئابوری.
ـ زیاتر ناساندنی هەرێم وەك هاوبەشێكی سەرەكی لە بواری ئابوری و نەوت و گاز و بوارەكانی دیكەدا.
ـ ناساندنی وێنەی باشی هەرێم بە جیهان و فەراهەمكردنی متمانەی نێودەوڵەتی لەسەر هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشە ئابوری و ئەمنیەكانی ناوچەكە لەرێی دانوستانەوە.
ـ گەیاندنی پەیامی ئاشتی هەرێمی كوردستان و بێ لایەنی بەرامبەر بە جەنگی ئەمریكا و ئێران و پشتگیریكردن لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا.
ـ سودوەرگرتن لە ئەزموونی حوكمڕانی لە وڵاتی یونان و بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدانی زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسە سەرەكییەكانی ئەو وڵاتە لەوانە: (جێگری سەرۆك وەزیرانی یونان، وەزیری دەرەوە، وەزیری وزە و ژینگە، وەزیری حكومڕانی ئەلەكترۆنی و زیرەكی دەستكرد، وەزیری تەندروستی) و چەند بەرپرسێكی دیكە.
دیدگای قوباد تاڵەبانی لە دێڵفی جەختکردنەوە بوو لەسەر ئەو ڕاستییەی، کە ئارامیی ناوچەکە بەستراوەتەوە بە سەقامگیریی ناوخۆیی هەرێم و هێزی دامەزراوەکانی، لەم چوارچێوەیەشدا، یەکێتی وەک کارەکتەرێکی ستراتیژی و میانڕەو، نەک تەنها وەک پارێزەری هاوسەنگییە سیاسییەکان، بەڵکو وەک بزوێنەری چاکسازی و دیالۆگی نیشتمانی دەردەکەوێت، کە ئامانجی سەرەکیی دوورخستنەوەی هەرێمە لە ناوچەیەکی پڕ لە ململانێوە بۆ سەنتەرێکی گەشەسەندووی ئابووری و سیاسی کە جێگەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت.
ئەم پێگەیەی یەکێتی لەسەر ئاستی عیراق ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستییەیە، کە هێزە سیاسییە جیاوازەکان، چ لە بەغدا و چ لە ناوچەکانی تری عیراق، یەکێتی وەک زمانێکی هاوبەش و نیوەندگیرێکی ژیر دەبینن، ئەم ڕێزگرتنەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە یەکێتی توانیویەتی لە قەیرانە قووڵەکاندا وەک جەمسەرێکی هێمن کێشەکان بەرەو دیالۆگ ببات، نەک پێکدادان، و بەردەوام پارێزگاری لەو بنەما نیشتمانیانە کردووە کە بەرژەوەندییە باڵاکان دەپارێزن، ئەمەش وایکردووە دیدگای یەکێتی ببێتە مەرجەعێکی سیاسیی گرنگ بۆ هەر جۆرە ڕێککەوتن و سەقامگیرییەک لە تەواوی عیراقدا.

وتارەکانی نوسەر