دەلیل جەمال 03:58 PM - 2026/10/03

دەلیل جەمال

مام جەلال یەکێک بوو لەو کارەکتەر و سەرکردە سیاسییانەی، بۆ ئەوەی وەک خۆی وێنای بکەیت و بیخوێنیتەوە، پێویستە لەچەندین گۆشە نیگای جیاوازەوە بیبینیت، واتە لەچوار لاوە بیخەیتە بەر زوومی تێفکرین و تێڕوانین. 
یەکێک لە ڕەهەندە بەهێز و کاریگەرەکانی ئەم سەرکردەیە. بوونی زمانێکی جیاواز، لەڕووی زمانێکی تایبەت کە بەپێی گوێگرتن و پانتایی بنەما سەرەکییەکان زمانی هونەری شیعری زاڵە بەسەر وتار و پەیامەکانی مام جەلال، ئەمەش لەبەرئەوەی خۆی لەچەندین شوێندا شعری نوسیووە، هاوڕێیەتی و کاریگەری شاعیران. خوێندنەوەی بەردەوامی شیعری شاعیران، ئەمانە وایان کردووە کە زمانێکی جیاواز و کاریگەری هەبێت لە وتارداندا.

ڕەوانبێژی و هێزی ووشە
لەڕووی ڕەوانبێژییەوە مام جەلال هەمیشە لەناو وتارداندا، خەسڵەتی بنەما ڕەوانبێژییەکانی بەکار هێناوە، وەک لێکچواندن، شاردنەوەی پەیامی ئامانجدار لەناو دەربڕینێکی سادەدا، بەکار هێنانی ووشەیەک بەفۆڕمێکی دیاریکراو بۆ مەبەستێکی شاراوەی دوور نما(دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە) ئەگەر سەیری ئەم ئیدیۆمە یان سینتاکسە بکەین، دوو جۆر خوێندنەوە هەڵدەگرێت.
یەکەم/ دەوڵەتی کوردی خەونی هەموومانە، بەڵام لێرەدا هێزی ووشەی خستووەتە سەر شاعیر، لەبەر ئەوەی خەون و خەیاڵبینی بنەمایەکی ئەساسین لە دونیای شاعیردا پێویستی بە جیهانبینیە بۆ بەواقعی کردنی ئەم خەیاڵە.
دووەم/ شوێن پێ ونکردنی مەدلوولی دەوڵەتی کوردی،  لەنێوان چەمکی خەون و دیفاتۆدا، کەمام جەلال دەیەوێت  دالی وشەکە پیشانی نەیاران بدات و مەدلوولی وشەکەش کە باوەڕی بوون بە واقعی خەونەکەیە. 
چەندین ئیدیۆمی دیکە لەناو وتار و پتیامەکانیدا هەڵگری ئەو زمانە شعرییەن، هەر ئەمەش وایکردووە هەمیشە وتارەکانی کاریگەر و پڕبایەخ بوون. چونکە بەزمانێکی سادەی شیعری چەندین پەیامی مانادار و مەبەستداری بەیانکردووە، 
کاریگەری ئەم زمانە وای کردووە ڕەخنە و پەیامە نەتەوەییەکانیشی، لای نەیاری نەتەوەکەیجێی هەڵوەستەلەسەر کردنبووە.
کەچەندین نموونە لەچەندین قۆناغی جیاوازدا لەبەردەستن.

خاڵێکی ئەرێنی لە زمانی وتاری مام جەلالدا  شوێن و کات بووە واتە ووشەی لە شوێن و کاتی خۆی هەڵبژاردووە و دەری بڕیووە، بەزمانی ئێستای دونیای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان مام جەلال هەمیشە وتارەکانی ترێندی جیهانی سیاسی و دیبلۆماسی بووە. 
بۆیە دەکرێت بڵێین زمانی وتاری مام جەلال جیاوازبوو، پڕ لە ووشەسازی و دال و مەدلوولی مۆرفۆلۆژیای فەرهەنگی سیاسەتی مام جەلال بووە. لەم گۆشەیەوە دەتوانین بڵێین ئەم کارێزمایە هەڵگری خەسڵەتی دیالۆگێکی ناڕاستەو خۆی خۆی و گوێگرەکانی بووە، هەر ئەمەش وایکردووە، کاتێک گوێ لەمام جەلال دەگریت شوێنی خۆت وەک گوێگرێک دەگۆڕێت و دەبیتە بەشێک لەناو وتارەکەی، هەرخۆشی هەمیشە لەکاتی وتارداندا  دواندنی لەگەڵ گوێگرەکانی دەکرد، لەڕێگەی زمان و نمونە و هێنانەوەی پەند و قسەی نەستەق کەئەمانەش بەشێکی گرنگی کلتوور و کایە کۆمەڵایەتییەکانن. ..

وتارەکانی نوسەر