د.رێواز فایەق
د.رێواز فایەق
ئەسڵ ئەوەیە، پەرلەمانتار ئەوەندەی لە توانایدایە، چاودێر بێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن ماڵی گشتی بۆ خۆی نەپێچێتەوە، بەڵام بەداخەوە دەرکەوت بەشێکی پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەك ئەو ئەرکە جێبەجێ ناکەن بگرە دەڵاڵ و نێوەندگیرن لە نێوان بەرپرسانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و سەرمایەداراندا و پێکەوە بە جیاوازی نەتەوە، ئایین، ئایینزا ، تۆڕی گەندەڵی و بەرتیل و خاوە و شیرینی وەرگرتنیان دروستکردوە..
پێشتر لەسەر ئاستی عێراق بەگشتی، گوێمان لەو هەواڵانە دەبوو، کە کەسانێك هەن، نە لە قانون دەزانن، نە دانوستانکارێکی باشن، نە لە ئابووری شارەزان، نە دەزانن پرۆژە یاسایەک بنوسن نە دەتوانن پرسیارێکی پەرلەمانی ئامادەبکەن نە سەرەواوێکی پەیوەندیدار بەکاری پەرلەمانی لە مێشکیاندایە و نە فێریش دەبن ،کەچی ئامادەن بۆ گەیشتن بە پەرلەمان هێندەی کۆکراوەی مووچەی دە ساڵی ئەندام پەرلەمانی پارە خەرج بکەن..
جاران سەرمان لەو هاوکێشە ژمارەییە دەرنەدەچوو، ئێستا جوان بۆمان ڕوونبووەوە کە ئەوانە زۆرێکیان دەڵاڵی خاوەن پرۆژەکانن و خاوە و شیرینی وەردەگرن و ئەوەی بەلایانەوە گرنگ نیە مووچەکانیانە….
داواکارم لە خوای گەورە و دادپەروەر حوکمی دادپەروەرانەی خۆی بەسەر هەموو ئەوانەدا بدات، کە سەرباری مووچە و ئیمتیازاتی قانونی و ئسوڵی خۆیان، دەستیان لە تاڵانکردنی ماڵی گشتیدا هەبووە و هەیانە…