تیمەكانی پاكسازی مین و پشكنین، بۆ چوار ڕۆژە لە گردی شێخان كاردەكەن، دوای تەواوبوونی كاری پاكسازی و دڵنیابوون لە سەلامەتی ناوچەكە، سەرۆكایەتی شارەوانی كۆیە دەستی بە جێبەجێكردنی پلانەكانی بۆ چاندنی دار و سەوزكردنی گردی شێخان دەكات. لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، قائیمقامی قەزای كۆیە و سەرۆكی دەزگای مین تەئكیدیان لەوە كردەوە لە دوای ئازادكردنی خاكی كوردستانەوە، 778 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە ناوچە ئاڵودەكراوەكان پاككراوەتەوە، بەڵام هێشتا 200 كیلۆمەتر چوارگۆشەی تر پێویستی بە پاكسازی هەیە.