جەژنی جەمایی لە لالشی نورانی بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی جەمایییە، كە یەكێكە لە جەژنە گەورە، گرنگ و تایبەتەكانی كوردانی ئێزدی. ڕێوڕەسمەكانی جەژنی جەمایی لە پەرستگەی لالش بەڕێوەدەچن و ماوەی حەفت ڕۆژ بەردەوام دەبن. ساڵانە جەژنەكە لە 6ی تشرینی یەكەمەوە دەست پێدەكات و بەهۆی گرنگیی ئەم جەژنەوە، زۆرینەی ئێزدییانی كوردستان، عیراق و جیهان سەردانی لالشی نورانی دەكەن.