گوندی لیوزون لە نزیك شاری هانگژۆ لە چین یەكێكە لەو ناوچە سەرنجڕاكێشانەی كە ئەمڕۆ بووەتە نموونەیەكی دیار بۆ گەشەكردن و ئاوەدانكردنەوە. ئەم گوندە دڵگیرە، بە پشتبەستن بە توانا و هیمەتی خەڵكەكەی، توانیویەتی لە ماوەیەكی كەمدا هەنگاوی زۆر گەورە بەرەو پێشچوون بنێت و سیمایەكی نوێ بەخۆیدا ببەخشێت.نێردراوی گەلی كوردستان دیدار لەتیف چۆتە گوندەكە و چیرۆكی سەركەوتنی لە زاری دانیشتوانی گوندەكەوە دەگێڕێتەوە