ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری میللی چین لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرز راگیرا

کوردستان 10:59 PM - 2026/09/16

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٩/١٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدارییکرد لە ڕێوڕەسمی (٧٧)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری میللیی چین و ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە کونسولی گشتیی چین.
لە رێوڕەسمەکەدا بەڕێز لیو جیون، کونسوڵی گشتیی کۆماری میللیی چین لە هەرێمی کوردستان لە وتەیەکدا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی بە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمەکە و سوپاسگوزاریی بۆ بەشداریی ئامادەبووان، جەختی لە برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو