عیماد ئەحمەد: ستراتیژی و سیاسەتی یەكێتی لەسەر ئاستی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمایەتی، بە گرنگ و نیشتمانیی و بەرپرسیارانە پێشوازی لێكراوە

کوردستان 08:16 PM - 2026/09/16

عیماد ئەحمەد: دیدارەكانی سەرۆك بافڵ و وەفدی باڵای یەكێتی لە تاران گرنگ و ئەرێنی بوون بە ئاڕاستەی لێكتێگەیشتن و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی .
عیماد ئەحمەد: ستراتیژی و سیاسەتی یەكێتی لەسەر ئاستی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمایەتی، بە گرنگ و نیشتمانیی و بەرپرسیارانە پێشوازی لێكراوە
عیماد ئەحمەد: لە كۆبوونەوەكاندا لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی و ئابووری گفتوگۆی بونیادنەرانە، لەبەرژەوەندی پێگەی بەهێزی و سەقامگیری هەرێم و عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و ناوچەكە كرا .
عیماد ئەحمەد: یەكێتیی لە بەرامبە هەموو رووداوەكان بێلایەن بووە و پەیوەندی لەگەڵ هەمووانیشدا باش بووە و زەمینەشمان رەخساندووە بۆ گفتوگۆی و كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی ئاڵۆزییەكان .
لەبارەی كۆبوونەوە گرنگ و پڕبایەخەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە تاران، عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئاستی باڵا پێشوازی گەورەیان لە سەرۆك بافڵ و وەفدی یەكێتی كرد بەشێوەیەك لە هەموو كۆبوونەوەكاندا بەڕێز و پێزانینەوە لەرۆڵی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەكێتییان ڕووانی لە هاوكێشە سیاسی و سەربازییەكان و هەوڵەكانی بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان، وتی، لە هەموو كۆبوونەوەكانماندا لەسەر هەر سێ ئاستی سیاسی و ئەمنی و ئابووری گفتوگۆی چڕ و بونیادنەرانەمان كرد بەشێوەیەك لە خزمەتی هەرێم و عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و ناوچەكەش بێت .
عیماد ئەحمەد ئاشكراشیكرد، ئەوەی بۆ یەكێتی گرنگە پەیڕەوكردنی سیاسیەتی شەراكەت و هاوسەنگیییە لەگەڵ هەموولایەك چونكە تەئكیدمان كردووە سەروەری وڵاتانی دراوسێ بۆ ئێمە رێزلێگراو گرنگە و قەت نەبووینە و نابینە بەشێك لە كێشەو ئاڵۆزییەكان، بەڵكو كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان و لەو ڕووە و سەرۆك بافڵ بە ڕاشكاوی ستراتیژی یەكێتی دووپاتكردەوە كە ئەمە لەسەر ئاستی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی گەرمی لێكراوە .
هەڤاڵ عیماد ئەحمەد لە میانی لێدوانەكەشیدا ئاشكرایكرد، كۆبوونەوەكانمان لە تاران بەردەوام دەبێت و ئەوەی لە هەموو كۆبوونەوەكانیشدا بینیمان بەڕێزەوە مێژووی تێكۆشان و رۆڵ سەرۆك مام جەلالیان خستەوە بەرباس و ستایشی پێگەی سەرۆك بافڵ و یەكێتیان كرد لە بەرامبەر رۆڵمان لە رووداوەكان و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەدا، كە ئەمەش سیاسەتە دروستەكەیە كە ئامانجامەنە پێكەوە هەموومان كاربكەین بۆ خزمەتی وڵات و گەل و نیشتمانەكەمان دوور لە توندوتیژی .
عیماد ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێم و عیراق پێگەیەكی گرنگی هەیە و سەرۆك بافڵ و یەكێتیش لەسەر بنەمای ئەوە پەیوەندییە مێژوویی و هاوبەشەی هەیە لەنێوانمان روئیای یەكێتی لەنزیكەوە خستەڕوو.
See less

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو