كاركردن بەشەو بەڕۆژ لە پرۆژەی بەنداوی باوەنوور لە گەرمیان بەردەوامە
لەدوای تەواوبونی بەنداوی باوەنور دەبێتە چوارەمین بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بۆ كۆگاكردنی ئاو كە توانای گلدانەوەی 30ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، لەگەڵیدا سێیەم گەورەترین بەنداوی هەرێمە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا كە توانای بەرهەمهینانی 34 مێگاوات كارەبای هەیە.
ئێستا كاركردن بەشێوەیەكی بەردەوام بەشەو و بەڕۆژ لە پڕۆژەكەدا بەردەوامی هەیە و ئەوپڕۆژەیەش بەیەكێك لە گرنگترین پڕۆژەكانی وەزارەتی كشتووكاڵ دادەنرێت.