داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی 7.7 ملیار دینار بووە

کوردستان 07:38 PM - 2026/08/28

داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار‌و 700 ملیۆن دینار بووە، كە بەراورد بە هەفتەی پێشتر كەمیكردووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە‌و هەردوو ئیدارەی راپەڕین‌و گەرمیان بڵاویكردەووە، لە رۆژی 22ی 8ی 2026 تا 28ی 8ی 2026 داهاتی نانەوتی حەوت ملیار و 720 ملیۆن و 675 هەزار دینار بووە. ئەو داهاتەش بەراورد بە هەفتەی پێشتر زیاتر لە چوار ملیار دینار كەمی كردووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت ئەوەشی خستووەتەڕوو، داهاتەكە سەدا 86ی بەشێوەی نەختینە‌و سەدا 14شی بەشێوەی چەك بووە.
پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو