مەزڵوم عەبدی وەك ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری سووریا دیاریكرا

کوردستان 11:12 AM - 2026/08/28

ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری سووریا، مەرسومێكی بە ژمارە (164) دەركرد‌ و تیایدا مەزڵوم عەبدی وەك ڕاوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆماری سووریا دیاریكرد.

بەگوێرەی مەرسوومەكە كە لە لایەن سەرۆكی سووریاوە ئیمزاكراوە، لە ماددەی یەكەمدا هاتووە، مستەفا خەلیل عەبدی، وەك ڕاوێژكار لە سەرۆكایەتی سووریا دیاریدەكرێت.

لە ماددەی دووەمی مەرسوومەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەم مەرسوومە بڵاودەكرێتەوە و لایەنی پەیوەندیدار پێوستە جێبەجێی بكات.

مەزڵوم عەبدی ساڵی 1967 لە كۆبانێ لە دایكبووە و ساڵی 1990 پەیوەندی بە پەكەكەوە كردووە.

لە دوای ناڕەزایەتییەكانی سووریا لە ساڵی 2011ـەوە ناوبانگی پەیداكرد و ساڵی 2015 بە هاوكاری ئەمریكا، هێزەكانی سووریای دیموكراتیان پێكهێنا و خۆشی فەرماندەی هێزەكە بوو تاوەكو ئەو كاتەی تێكەڵاوی سوپای سووریا كرا.

لە ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هەسەدە، هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری و تێكەڵابوونی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ڕاگەیاند و وتی، ئەمڕۆ لاپەڕێكی نوێ لە مێژوویی ئەو وڵاتە دەكەنەوە. ڕاشیگەیاند، دەیانەوێت سووریایەكی نوێ بونیادبنێن بۆ تەواوی گەلی كورد، عەرەب، توركمان و كریستیان، سووریایەكی یەكگرتووی سەقامگیر، كە داهاتووی نەوەكانی بپارێزێت و ژیانێكی شایستە بۆ نەوەكانی دابین بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو