نزیكەی دوو ساڵە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ خولی شەشەم بەرێوەچووە بەڵام تا ئێستا كابینەی 10 یەم پێكنەهێندراوە و حكومەت یەكلای نەكراوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە دادگای فیدراڵی رۆژی 20 ی ئەیلول دانیشتنێك لەسەر سكاڵای بەسەرچوونی تەمەنی كابینەی نۆ بەڕێوەببات ،ئەم دانیشتنە ڕاستەوخۆ كار دەكاتە سەر هەموو ئەو بڕیارانەی حكومەت لە دوای 10ی تەمموزی 2023ەوە دەری كردوون.
ئەگەر دادگا بڕیاری كۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی كابینەكە بدات، سەرجەم ئەو گرێبەستە ستراتیژییانەی لە سێكتەری نەوت و غاز ئیمزاكراون یان گۆڕانكارییان تێدا كراوە، دەكەونە ژێر پرسیار و هەڵدەوەشێنرێنەوە.
هەروەها حكومەت ناتوانێت هیچ بڕیارێك دەربكات كە پابەندیی دارایی و سیاسیی درێژخایەن بۆ كابینەكانی داهاتوو دروست بكات. ئامانجی كۆتایی سكاڵاكە ئەوەیە كە دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان ناچار بكرێن تەنیا ئەو كارانە بكەن كە ناكرێت دوابخرێن، تا ئەو كاتەی كابینەیەكی نوێ لە پەرلەمانی كوردستانەوە شەرعییەت وەردەگرێت.