چالاكییەكانی یەكەمین پێشانگای كتێبی كوردی بۆ ماوەی سێ رۆژی تر لەسلێمانی بەردەوام دەبێت

کوردستان 10:25 PM - 2026/08/22

ڕەوەز حەمەساڵح، سەرپەرشتیاری یەكەمین پێشانگای كتێبی كوردی لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشانگاكە لەژێر دروشمی كتێبی كوردی ماڵی زمان و شوناسمانە بەڕێوەدەچێت، وتیشی،ئاستی زۆرێك لەو ئامانجانەی پێكا كە لەپێناویدا ڕێكخرابوو، بەتایبەت لە گۆڕینی كتێب و فیكر بۆ مەودایەكی كۆكەرەوە بۆ گفتوگۆی ڕۆشنبیری.
 هەروەها رەوەز حەمەساڵح،سەرپەرشتیاری پێشانگاكە ئاماژەی بەوەكرد، كە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەزار كتێبی لەبوارە جیاوازەكاندا كڕیوەتەوەو وەك دیاری پێشكەشی كتێبخانە گشتییەكانی قەزاو ناحییەكانی دەوروبەری شاری سلێمانی دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو