یەكەمین كۆبونەوەی ڕێكخراوی كوردیۆ بۆ ڕەخساندنی زەمینەیەكی زانستی و دیالۆگی هاوچەرخ بۆ تاوتوێكردنی پرسە كۆمەڵایتیەكانی بەردەم پێكەوە ژیان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، لە كۆڕبەندەكەدا بەشێك لە سەرۆك هۆز و عەشیرەت و كەسایەتیەكانی كوردوستان تیایدا بەشدار بوون، هاوكات بەشێكی گرنگی كۆڕبەندەكە باس و گفتوگۆبوو لە سەر ڕۆڵی ئێستای ڕاگەیاندنەكان لە گەیاندنی پەیام و گرفتی هاووڵاتیان بە لایەنە پەیوەندیدارەكان.