لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆ لە ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ی.ن.ك، كتێبی چیرۆكەكانی ئەودیو چیا لە نووسینی نووسەر و میدیاكار دڵشاد ئەحمەد بڵاوكرایەوە، كتێبەكە رەنگدانەوەی ئازار، خەم و مێژووی پڕ لە مەینەتی دانیشتووانی گوندەكانی كوردستانە.