كۆڵۆمبیا داوا دەكات ئەمریكا و كوبا دەست بەگفتووگۆ بكەن

عیراق 09:02 PM - 2026/08/02

كۆلۆمبیا هەوڵەكانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ رێگریكردن لە ئەمریكا تا هێڕش نەكاتە سەر كوبا، لەوبارەیەوە گوستافۆ پیترۆ، سەرۆكی ماوە بەسەرچووی كۆڵۆمبیا لە سەردانێكیدا بۆ هاڤانای پایتەختی كوبا داوای كردووە سەرجەم هەوڵەكان بخەرێنە گەڕ بۆ ڕێگری لە هەر داگیركارییەكی ئەمریكا بۆ سەر كوبا.

هاوكات ، داواشی لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا كرد كە ڕێگەی دیالۆگ بگرێتە بەر و لە جەنگ دووربكەوێتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد كە بۆ ئەوە هاتووە پەیوەندیی و دیالۆگ وەك بەدیلێك بخاتە ڕوو، تەنانەت لەگەڵ ئیدارەی ئێستای ئەمریكا و وەزیری دەرەوە ماركۆ ڕوبیۆ و خودی دۆناڵد ترەمپیشدا، تا ڕێگە لە دەستپێكردنی جەنگ یان هێرشی مووشەكیی بگیرێت.

هاوكات پیترۆ باسی لەوە شكرد، كە پێویستە ئەم مەترسییە بكرێتە دەرفەتێك بۆ دانوستان،چونكە ئێستا كاتی دیالۆگ و گفتووگۆیە.

ئەم سەردانەی پیترۆ كە یەكەم سەرۆكی چەپڕەوی كۆلۆمبیایە، كەمێك بەر لە كۆتاییهاتنی وادەی سەرۆكایەتییەتی و لە هەمان كاتدا، سەرۆكی هەڵبژێردراوی كۆلۆمبیا، ئەبێلاردۆ دی لا ئێسپرییا كە لە 7ـی ئاب دەستبەكار دەبێت، ڕایگەیاندووە كە بەنیازە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ كوبا و نێكاراگوا بپچڕێنێت.

ترەمپ كە حەزی خۆی بۆ گۆڕینی ڕژێمی كۆبا نەشاردۆتەوە، ئەو وڵاتەی بە هەڕەشەیەكی نائاسایی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا وەسفكردووە و چەندین جار هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی دوورگەكانی ئەو وڵاتەی كردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو