مەكتەبی سیاسی ی.ن.ک: یادی جینۆسایدی ئێزدیەكان لە شەنگال ئازارێكی بە سوێیە هەرگیز لەیادمان ناچێت

کوردستان 08:04 PM - 2026/08/02

لە یادی دوانزە ساڵەی  تاوانی داگیركردنی شەنگال و جینۆسایدی  ئێزدییەكاندا 

یادی پڕ لە خەمی جینۆسایدی ئێزدیەكان لە شەنگال ئازارێكی بە سوێیە هەرگیز لە یادمان ناچێت و لە مێژووی گەلەكەشماندا پەڵەیەكی  شەرمەزارییە بە نێوچەوانی بكەرانی داعش و ئەوانەشی بە کەمتەرخەمی و بێباکی بوونە هۆكاری ئەم تاوانە.

لەم یادەدا هەمیشە پشتیوانی و پشتگیری  خۆمان بۆ پاراستنی سەروماڵی خوشك و برایانی ئێزدی دووپاتدەكەینەوە لە پێناو ژیانێكی ئاسودە و سەربەرزانە كە لە سەر زێدی رەسەنی باو و باپیرانیان بیبەنەسەر.

بۆ سڕینەوەی شوێنەوارە ئازاربەخشەكانی  تاوانی جینۆسایدی ئێزدیەكان، شەنگال و دەوروبەری پێویستی زیاتریان بە ئاوەدانكردنەوە و قەرەبووی زیانلێكەوتوانە كە لە رێگەی هەردوو حكومەتی هەرێم و  فیدراڵی عدراقەوە بۆیان جێبەجێبكرێت.

دروود و سڵاو بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی ئەم تاوانە.

سڵاو  بۆ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیان و زیانبەركەوتوانی  دەستی غەدری جینۆسایدی شەنگال.

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو