دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزە زانیی عیراق رایگەیاند،لەماوەی چوار ڕۆژی رابردوودا 20 بوومەلەرزە بە هێزی جیاواز پارێزگای كەركوكیان هەژاندووە.
لە بەیاننامەیەكی كورتدا، دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق بڵاویكردووەتەوە،لە ڕۆژی 30ی تەممووزەوە تا ئەمڕۆ یەكشەممە دووی ئابی 2026، كۆی گشتیی ئەو بوومەلەرزانەی لە كەركوك روویانداوە گەیشتوونەتە 20 بوومەلەرزە. بەپێی ئامارەكانی دەستەكە، بوومەلەرزەكان بە هێزی جیاواز تۆماركراون؛ 11 لە بوومەلەرزەكان هێزەكانیان لە نێوان سێ بۆ سێ پۆینت نۆ پلەی ڕێختەر بووە، هەروەها حەوت بوومەلەرزە بە هێزی دوو بۆ دوو پۆینت نۆ پلەی ڕێختەر ڕوویانداوە، لەگەڵ دوو بوومەلەرزەی تر كە هێزەكانیان لە نێوان یەك بۆ یەك پۆینت نۆ پلەی رێختەر بووە.