بومەلەرزەیەك بەهێزی 4.6 پلەی رێختەر ئێرانی هەژاند

عیراق 01:05 PM - 2026/07/26

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بوومەلەرزەیەك بە هێزی چوار پۆینت شەش پلەی رێختەر ناوچەی بەردسیر لە پارێزگای كرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند.

غوڵام ڕەزا نەژاد خالەقی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەكان لە پارێزگای كرمان رایگەیاند،تیمەكانی هەڵسەنگاندن راستەوخۆ دوای روودانی بوومەلەرزەكە چوونەتە شوێنی بوومەلەرزەكە و تەئكیدیشی كلردەوە لەوەی  رووپێوییەكانی مەیدانی هیچ زیانێكیان تۆمار نەكردووە.

لای خۆشییەوە ناوەندی بومەلەرزەزانی ئێران روونی كردووەتەوە، بوومەلەرزەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر رووی داوە و ناوەندی بومەلەرزەكەی لە ناحیەی بەردسیر بووە كە 62 كیلۆمەتر لە شاری كرمانەوە دوورە .

وڵاتی ئێران ناوبەناو بوومەلەرزە بە توندی جیاواز تێیدا روودەدات ، ئەمەش بەهۆی هەڵكەوتەی لەسەر كۆمەڵێك هێڵی بومەلەرزەیی چالاك و زۆر جار لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش هەستی پێدەكرێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو