لەكەسنەزانی هەولێر شوێنی كاسبكاران تێكدەدرێت و رێگرییان لێدەكرێت

کوردستان 02:35 PM - 2026/06/15

لەكەسنەزانی هەولێر شوێنی كاسبكاران تێكدەدرێت و رێگرییان لێدەكرێت     شەوی رابردوو شارەوانی كەسنەزانی هەولێر هەڵمەتێكی بۆ لابردنی كەپر و عەرەبانەكانی كاسبكارانی سەررێگای كەسنەزان دەستپێكردوو ئەمەش نیگەرانی قوڵی لەلای كاسبكاران دروستكردووە، كاسبكارێك دەڵێن، شەوی رابردوو شارەوانی  كەپرو عارەبانەكانی لێ تێكداون وئۆتۆمبێل و سەوزەو میوەكانیشیان بردوون، ئەوكاسبكارانە دەشڵێن، ئەوان نەرێگایان گرتووە نە هۆكاری پیسكردنی شەقامەكە بوون ،بەڵكو كاسبكارن و شوێنەكانیان تاكە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو