زانكۆی سلێمانی وەك یەكەم زانكۆی هەرێم بووە خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتی ئایزۆ

کوردستان 02:14 PM - 2026/06/15

زانكۆی سلێمانی وەك یەكەم زانكۆی هەرێم بووە خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتی ئایزۆ     زانكۆی سلێمانی وەك هەمیشە بەردەوامە لەبەدەستهێنانی دەستكەوتەكانی،  پڕۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد ، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ دەستكەوتێكی دیكەی زانكۆی سلێمانی رادەگەێنین كە لەپاڵ دەیان دەستكەوتوو بڕوانامەی دیكەی نێودەوڵەتی لە بواری زانستیی و ئیداری بەدەست هاتووە.

ووتیشی، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لە سەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كورستان وەك یەكەم زانكۆ توانیویەتی بڕوانامەی كارگێڕی ئایزۆ بەدەستبهێنێت لە كاتێكدا ئەو بڕوانامەیە دانپێنانێكی دیكەیە كە زانكۆكەمان كارە ئیدارییەكانی بە شێوەی ستاندارە جیهانییەكان بەڕێوەدەبات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو