ئاسایشی سلێمانی و دەزگا ئەمنیەكانی كەركووك بازرگانێكی مەترسیداری ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد

کوردستان 10:11 AM - 2026/06/10

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی نێوان هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی و دەزگا ئەمنییەكانی كەركووك، درەنگانی شەوی رابردوو گەورە بازرگانێكی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر دەستگیركرا.

بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، ئەم تۆمەتبارە مەترسیدارە جگە لە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە، پێشتر تاوانی كوشتنی ئەفسەرێكی بەشی مادە هۆشبەرەكانی لە شاری بەغداد ئەنجامداوە و بە مەبەستی خۆدزینەوە لە چنگی یاسا بەرەو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەڵهاتووە.

دوای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد و چاودێریكردنی جوڵەكانی، لە رێگەی پلانێكی تۆكمە و هەماهەنگی نێوان هێزەكانی ئاسایش، پۆلیس و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك، توانرا تۆمەتبارەكە لە بۆسەیەكدا دەستگیربكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە دوای دەستگیركردنی  رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بە مەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان لە دژی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو