هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا لەگەڵ بۆردی ڕێكخراوە دیموكراتیەكانی (ی.ن.ك) كۆبووە

کوردستان 02:24 PM - 2026/06/07

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ بۆردی ڕێكخراوە دیموكراتیەكانی (ی.ن.ك) كۆبووەو جەختی كردەوە كەچارەسەری ڕاستەقینە چالاككردنەوەی ڕێوشوێنە حزبی و ڕێكخراوەییەكانە هەتا بۆ قۆناغی نوێی ئەركە دیموكراسیەكان سازو ئامادەبین.
كۆبونەوەكە بەئامادەبوونی هەڤاڵان ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی و ئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوەكان بەڕێوەچوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆك ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كەیەكێتی جگە لەبەرگریكردن لەمافە نەتەوەییەكانی گەلەكەمان ئامڕازێكیشە بۆبەدیهاتنی ئامانجە دیموكراسیەكان و هەڤاڵانی ڕاسپارد بۆ زیاتر شۆڕبونەوەی كاری ڕێكخراوەیی و دیموكراتیانە لەكایەی گشتیدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو