کەشناسی هەرێم: ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە

کوردستان 12:26 PM - 2026/05/21

لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی رەوشی کەشوهەوادا، لە ناوچە سنورییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە و ئاسمانی ناوچەکانی تر بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەورە، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکور، هەور تەواو دەبێت و ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە، بەڵام بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، سبەینێ هەینی ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکور هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 29پلەی سیلیزی

پیرمام 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی 25 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 29پلەی سیلیزی

دهۆک 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو