زانكۆكانی كوردستان 4100 هەلی كاریان بۆ دەرچووان ڕەخساندووە

کوردستان 12:24 PM - 2026/05/21

د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان سەردانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆكی كرد‌و ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵدا، لە رێگەی سەنتەرەكانی پەرەپێدانی كار لە زانكۆكانی كوردستان 4 هەزار‌و 100 دەرچووی زانكۆ دەرفەتی كاركردنیان لە كەرتی تایبەت بۆ رەخسێنراوە. 
بەجۆرێك لە ساڵی 2023دا، 911 هەلی كار بۆ دەرچوان ڕەخسێندراوە، لە ساڵی 2024دا ئەو ژمارەیە زیادیكردووە‌و گەیشتۆتە هەزار‌و 288 هەلی كار، لە ساڵی 2025یشدا، ژمارەكە زۆر زیادیكردووە، بەجۆرێك تەنها لەو ساڵەدا هەزار‌و 901 هەلی كار لە ڕێگەی زانكۆكانەوە بۆ دەرچووان ڕەخسێندراوە.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ئەركی زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكان بریتیە لە پێگەیاندنی كادری تەكنیكی و پیشەیی بۆ بازاری كاری كوردستان و بەستنەوەی ناوەرۆكی پرۆگرامەكانی خوێندن بە بازاڕی كار. بۆ ئەمەش كارەكانی زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكانی بەرز نرخاند‌و پشتیوانی بۆ پرۆژەی زانكۆكان‌و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان دەبڕی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو