سبەینێ‌ مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی 70 دابەشدەكرێت

کوردستان 03:03 PM - 2026/05/18

نوێنەری خانەنشینانی هێزەكانی 70 ئاشكرای دەكات ، هیچ گرفتێك لە دابینكردنی پارەی مووچەكانیان نییە و ئەو كەسانەی ناسنامەكانیان تەسلیمی بانك كردووە، سبەی سێ‌ شەممە  شایستە داراییەكانیان وەردەگرن.

شێرزاد عوزێری نوێنەری خانەنشینی هێزەكانی 70 راگەیاند، تەواوی ئەو خانەنشینانەی ئەمڕۆ ناسنامەكانیان داوەتە بانك، سبەی مووچەكانیان وەردەگرن. ئاماژەی بەوەشكرد،  هیچ گرفتێك لە كەمیی پارەدا نییە، بەڵكو تەنیا ژمارەی خانەنشینەكان زۆرە و ئەوەش قەرەباڵغی لە بەردەم بانكەكان دروستكردووە.

ئەم خانەنشینانەی هێزەكانی 70، ژمارەیان  نر هەزار و 75 كەسە و ناوی هیچ كامیان تا ئێستا نەخراوەتە سەر لیستی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی. بەوهۆیەوە مووچەكانیان كە مانگانە بڕەكەی نزیكەی چوار  ملیار دینارە، لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت و دابەش دەكرێت.

لە ساڵی 2024دا، ئەم توێژەی خانەنشینان بەردەوام گرفتی دواكەوتنی مووچەكانیان هەبووە و بەو هۆیەوە چەندین جار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

دواتر بە بڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرفتەكەیان چارەسەركرا و بڕیاردرا مانگانە لە داهاتی ناوخۆ مووچەكانیان بۆ دابین بكرێت تا ئەو كاتەی كێشەی لیستەكانیان لە وەزارەتی دارایی چارەسەر دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو