گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان تاران و سلێمانی دەستپێدەكەنەوە

کوردستان 02:54 PM - 2026/05/18

 وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان  تاران و سلێمانی دەستپێبكەنەوە.

بەشی پەیوەندییەگشتییەكان و راگەیـاندنی  فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بڵاویكردەوە،بەپێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن (هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر)ەوە نێردراوە، وابڕیارە لە 29 ی  ئایاری 2026   لە (فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی)یەوە گەشتە ئاسمانیەكانیان لە نێوان (تاران-سلێمانی-تاران) دەست پێبكەنەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران لە 28 ی شوباتەوە بەهۆكاری ئەمنی و پاراستنی گیانی سەرنشینان و گەشتیاران  گەشتە ئاسمانییەكان راگیرابوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو